بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا خنکاوەکە

ئەمڕۆ تیمێکی غەواسی شارەزا لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێنە دەربەندیخان

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ تیمێکی پێشکەوتووی غەواس لەرۆژهەڵاتی کوردستانەوە دێنە دەربەندیخان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو مامۆستایەی شەوی هەینی رابردوو لە بەنداوی دەربەندیخان خنکا.

شەوی هەینی رابردوو مامۆستایەک چووەتە بەنداوی دەربەندیخان بەمەبەستی مەلەکردن و خنکاوە، تائێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و گەرمیان و هاوڵاتیانیش بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن نەدۆزراوەتەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، جگە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و گەرمیان و هاوڵاتیان، بە درۆنی ژێر ئاویش دەگەڕێن بەڵام نەدۆزراوەتەوە.

وتیشی، بڕیارە ئەم ئێوارە تیمێکی غەواسی شارەزا لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بگەنە بەنداوەکە و هیوایان لەسەر ئەوان هەڵچنیووە تاوەکو تەرمی ئەو مامۆستایە بدۆزنەوە.

قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جێگەیەی مامۆستاکەی لێ خنکاوە دەکەوێتە ناوچەی بان قۆیین و شوێنێکی سەختە، بن کاچ و کەندڕی زۆر تێدایە بۆیە هەم ئیشی تیمەکان و هەم درۆنی ژێر ئاوەکەش قورسە.

ئەو کەسە خنکاوە، ناوى (س، ئـ)ـە و دانیشتوى دەربەندیخانە و پیشەى مامۆستایە و تەمەنى 44 ساڵە و لەگەڵ چەندھاوڕێیەکی بەمەستی سەیران، ئێوارەى هەینی 12.7.2024 چووە بۆ سەیرانگاى بان قۆین لە سنوورى دەربەندیخان.

مامۆستایەک لە بەنداوى دەربەندیخان دا خنکا

مامۆستایەک لە بەنداوى دەربەندیخان دا خنکا