پاشماوەی رووداوه‌كانی هاتوچۆ چیان لێدێت؟
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
رۆژانە لە هەرێمی کوردستاندا رووداوی هاتوچۆ روودەده‌ن، بەڵام پاشماوەی وردی رووداوەکان کۆناکرێنەوە.
ئەمشەو، بە دیاریکراوی کاتژمێرێک لەمەوبەر، رووداوێکی هاتوچۆدا له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری له نزیك شوقه‌كانی ئێمبپایه‌ر و لە ناو ترافیکی سەر شەقامەکە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی دۆج چالێنچەر و بارهەڵگرێک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
دوای رووداوەکە، كه تیمی تۆڕی 964 له‌وێ بوو، تیمی هێڵکاریی هاتوچۆ لە شوێنەکەدا ئامادە بوون، دواتر ئۆتۆمبێلەکان گواسترانه‌وه، بەڵام پارچەی شکاوی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامەکە کۆنەکرانەوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ 964+ وتی، لە بارەی پاککردنەوەی شوێنی رووداوەکانی هاوتوچۆ هاوئاهه‌نگیمان لەگەڵ تیمه‌كانی شارەوانی هه‌یه، ئەوان له پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان بەرپرسن.
له لای خۆیه‌وه سیامەند کەریم وتەبێژی شارەوانیی هەولێر ده‌ڵێت “بەڵێ هاوئاهه‌نگیمان لەگەڵ تیمه‌كانی هاتوچۆدا هه‌یه، بەڵام ئامادەنەبوونمان لە رووداوێکی له‌و شێوه‌یه، پەیوەندی بە تیمه‌كانی هاتوچۆ هه‌یه، کە کەمتەرخەم بوونە و پەیوەندییان پێوه نه‌كردووین، ئەگینا ئامادە دەبوون و شه‌قامه‌كه‌مان پاك ده‌كرده‌وه”.
له رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، شووشه و پلاستیكی ئۆتۆمبێله دۆجه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه جێمابوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئۆتۆمبێلی دیكه و ناشیرنكردنی شه‌قامه‌كه.