ژنانی کۆیە لەسەر زنجیرە چیایی هەڵگورد _ وێنە: گروپی شاخەوانی ژنانی کۆیە
نزیکەی چوار هەزار مەتر بەرزە
ژنانی کۆیە شەوێک لەسەر چیای هەڵگورد مانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
گرووپی شاخەوانی ژنانی کۆیە، دوو رۆژ و شەوێکیان تەرخانکردن بۆ چوونەسەر بەرزترین لووتکە چیای عێراق و هەرێمی کوردستان، خەوەکەشیان بۆ شەو بردە ئەوێ.
لووتکە چیاکە سێ هەزار و 607 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، گرووپەکە دەڵێن، “سوپاس بۆ خودا گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هاتووە”
لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە 13.7.2024، گرووپی شاخەوانیی ژنانی کۆیە باسیان لەوە کردووە، “گەشتێکی شاخەوانییان ئەنجامداوە بۆ بەرزترین خاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد”.
چالاکییەکە بە سەرپەرشتی، دكتۆرە بەهره حاجى رەزا، سەرۆکی گرووپی شاخەوانی ژنانی کۆیە و بە رێبەری هاوکارێکی پیاو بە ناوی دڵزار هەركى ئەنجامدراوە.
جگە لە خانمانی کۆیە، سەرۆکی گرووپی شاخەوانی چارچەڵ، لەگەڵ دوو لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی کۆساری کۆیە بەشدارییان لە گەشتەکەدا کردووە.
وێنەکان گەشتی گرووپەکە نیشان دەدەن؛