كەی كورد گەیشتە ئەمریكا؟
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
شارەوانی شاری ناشڤێڵ لە ویلایەتی تێنسیی ئهمریكا، تابلۆیهكی لە بەردەم باڵەخانەكهیدا ههڵواسی، كه باس لە هاتنی كورد بۆ وڵاتهكه دەكات.
بە پێی تابلۆكە، كورد لە ساڵی 1976 بۆ یەكەمجار گەیشتووەتە ئەمریكا و لە شاری ناشڤێڵ نیشتەجێ بوونه.
لە تابلۆكەدا نووسراوە “ئەمریكییە كوردەكان لە ناشڤێڵ”.
به پێی نووسراوی سهر تابلۆكهی بهردهم شارهوانی ناشڤێڵ، لە ساڵی 1976ـەوە كوردەكانی عێراق، ئێران، سووریا و توركیا، كە كەمینەیەكی نەژادیی بوون بەهۆی جەور و ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوەوە، هەڵهاتوون و روویان لە ئەمریكا كردووه، دواتر ژمارەیان زیادی كردووه، یەكەمین مزگەوتی كوردییان لە ساڵی 1998 بە ناوی مزگەوتی سەڵاحەدین لە ناشڤێڵ دروستكرد.
ناشڤێڵ بە “كوردستانی بچووك” ناسراوە، لەبەرئەوەی زۆرترین كوردی دانیشتووی ئەمریکای تێدایە، کە به 15 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.