بۆ ماوەیەکى درێژ

بەشێکى شەقامى هەوارى شار دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

لە ئەمڕۆ شەممەوە بەشێکى شەقامى سەرەکیى هەوارى شار دادەخرێت و تا ماوەیەکى درێژ ناکرێتەوە.

بەپێى ئاگادارییەکى سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانى، لەمڕۆوە شەقامی سەرەکیی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی – بینای مەسڵەحە بە ئاراستەی پارکی هەواری شار بەربەست دەکرێت.

بە وتەى زەردەشت رەفیق، وتەبێژى شارەوانیى سلێمانى، بەربەستکردنەکە بە مەبەستی فراوانکردنی شەقامی سەرەکیی هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاسە، لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی ھەواری شار.

دەشڵێت شۆفێران دەتوانن، “شەقامەکەی تەنیشتی” وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.

لە بارەى کاتى کردنەوەى شەقامەکە، زەردەشت رەفیق ئاشکراى کرد بەربەستکردنەکە ماوەیەکى درێژ دەخایەنێت و تا تەواوبوونى ئەندەرپاسەکان ناکرێتەوە.

بەشێکى شەقامى خزمەتگوزارى مەلیک مەحمود دادەخرێت

بەشێکى شەقامى خزمەتگوزارى مەلیک مەحمود دادەخرێت