964 ساغى کردەوە

دەنگۆى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى تورکى لە کفرى راست نەبوو

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دەنگۆى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکى لە سنوورى کفرى راست نەبوو، 964 لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان قسەى کرد و دەرکەوت شتیوا رووینەداوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی 11.7.2024، لە بەشێک لە پەیجە عەرەبیەکان و ناوخۆییەکان دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکی لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بڵاو کرایەوە، 964 یەکسەر دەستى بە سۆراغ کرد.

سەرەتا سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایشی قەزای کفری بە 964ـى وت،”ئەو بابەتە راست نییە و تەنیا پروپاگەندەیە لەھەندێک لە پەیجەکان بڵاو بۆتەوە، بە دڵنیاییەوە ھیچ فرۆکەیەک لە سنووری قەزای کفری نەکەوتووەتە خوارەوە”.

لاى خۆیەوە، سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی،”ھیچ رروداوێکی لەو جۆرە لە قەزای کفری رووینەداوە و راست نییە.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بە هێرشی درۆن کەسێک گیانی لەدەستدا

بە هێرشی درۆن کەسێک گیانی لەدەستدا