هەڵشۆ وەزعى باشە
ئەمڕۆ گەرمترین رۆژى ئەم هاوینەیە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ گەرمترین رۆژى ئەم هاوینەیە، خانەقین و کەلار و گەرمیان گەرمترینن و هەڵشۆش نەگەیشتووە بە 40 پلەى سیلیزى و فێنکترین ناوچەى هەرێم بووە.
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ گەرمترین رۆژى ئەم وەرزەیە و لە سبەینێوە پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلە دادەبەزن.
خانەقین، گەرمترین شوێنى سنوورەکە بووە بە 50 پلەى سیلیزى و ناحیەى هەڵشۆ لە سنوورى پشدەر، بە 38 پلە، فێنکترین ناوچە بووە.
پلەکانى گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینى بەم شێوەیە بووە:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
خانەقین: 50 پلەى سیلیزى
هەڵشۆ: 38 پلەى سیلیزى