زیقار و بەسرە 51 پلەیە
تۆز و خۆڵ وازناهێنێت و پلەکانی گەرماش دەکوڵێت
+964
پەری ساڵح
جەوەکەی گەرم و تۆزاوییە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و تۆز و خۆڵ دەبێت بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچەکانی باشور، پلەکانی گەرماش لە باکور بەرزدەبێتەوە، بەڵام بۆ کەرکوکی و گەرمیانییەکان بەپێچەوانەوە هەواکەی کەمێک فێنکتر دەبێت.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی عێراقیش، بە گشتی کەشوهەوا گەرم دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکان و ئاسمان هەورە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 43 بۆ 51 دەبێت و بەرزترین پلە لە بەسرە و زیقارە.
تۆز و خۆڵ سبەینێ شەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما 2 پلە نزم دەبێتەوە بەپێی راپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی 12.7.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت بە تۆزێکی سوکەوەپلەکانی گەرما: بەگشتی بەرزدەبێتەوە جگە لە گەرمیان و کەرکوک
خێرایى با: لەسەرخۆ دەبێت ( 15 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کمبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 46
سلێمانی : 42
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 46
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 34
گەرمیان : 46سبەى گەرمیان پاشاى گەرمایە