گەرمیان

دەستەی پاڵپشتی ناحیەی رزگاری”خۆتان بۆ مانگرتنی گشتی ئامادەکەن”

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دەستەى پاڵپشتى ناحیەى رزگارى، بانگەوازى مانگرتنى گشتى رادەگەیەنن و ئەندامێکى سەرپەرشتیارى دەستەکەش دەڵێت، پەراوێزخراوین.

ھاوڕێ کرێکار، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی دەستەی پاڵپشتی ناحیەی رزگاری بە 964ـى وت،”ناحیەی رزگاری لانکەی ئەنفالە، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە لەھەموو خزمەتگوزارییەکان پشتگوێ خراوە”.

“زۆربەی کۆڵانەکانی ناحیەکە تا ئێستا خۆڵن، لەروی تەندروستییەوە نەخۆشخانەکانی وێرانن و چەندین ساڵە ھیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناحیەکە جێبەجێنەکراوە”. هاوڕێ کرێکار وا دەڵێت.

وەک ئەوەى هاوڕێ کرێکار باسى دەکات، ئەگەر لەماوەیەکی نزیکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم بانگەوازەکەیانەوە نەیەن ئەوا مانگرتنی گشتی رادەگەیەنین.

دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا، هۆشداری دەدەن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت و ئیدارەى گەرمیان، بۆ راگەیاندنى مانگرتن و چالاکى مەدەنی، ئەوەشیان وەک هەنگاوێک بۆ وەرگرتنەوەى مافەکانیان وێنا کردووە.

دەستەکە هاوڵاتیانى ناحیەى رزگارى سەربە کەلاریان ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەبن دەڵێن،”هەرکاتێک بانگەوازی دەستپێکردنی ناڕەزایەتیمان لێدا سەرجەم چین و توێژەکان بۆ پشتیوان و پشتگیری لە یەکترى لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بێنە پێشەوە”.
پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

سایلۆی کەلار پێویستی بە 58 کەسە

سایلۆی کەلار پێویستی بە 58 کەسە