وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ 964

“لە هەوڵی ناردنەوەی پەنابەران بۆ زێدی خۆیان بەردەوام دەبین”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتی کردو دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کۆبوونەتەوە بۆ داڕشتنی پلانێکی دوڵایەنە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ لیژنەیەک لە حکومەتی ئیتیحادی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبووینەوە بۆ داڕشتنی پلانێکی دوو لایەنە، من ناتوانم باسی خاڵەکان بکەم چونکە ئەنجامی کۆتایی دیارنییە بەڵام بێگومان دواتر وەکو راگەیاندراو لە ماڵپەڕی وەزارەت بڵاوی دەکەینەوە.

وتیشی، لە سلێمانی بابەتی خێمەی پەنابەران کۆتایی پێهاتووە، بەڵام خودی پەنابەران نا، لە ئێستادا نزیکەی 22 هەزار پەنابەر لە سلێمانی هەن کە بەشێکیان جێگربوون و بەشێکیان نا، ئێمە لە هەوڵی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچە و زێدی خۆیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

مامەڵەی ئاوارەکانی شەنگال راگیرا

مامەڵەی ئاوارەکانی شەنگال راگیرا