بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکانی تورکیا

شاندی ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتنە هەولێر

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک لە ئاسایشی نیشتیمانی رەوانەی هەرێم بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی تورکیا کەمێک پێش ئێستا ئەو لیژنەیە گەیشتنە هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعەرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر.

وەک لە راگەیندراوی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق هاتووە، هاتنی شاندەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و کاردانەوەکانی دەستدرێژی تورکیایە بۆ سەر خاکی عێراق و چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.

ماوەی چەند رۆژێکە تا دێت سوپای تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی لە ناوچە سنووریەکان زیاتر دەکات بەتایبەت لە ناوجەی ئامێدی و دەیان گوند بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندێک رەوانەی هەرێم دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندێک رەوانەی هەرێم دەکات