بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی توکیا
سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندێک رەوانەی هەرێم دەکات
964+
توانا نەقی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەی کە سوپای تورکیا دەیکات بۆسەر چەند ناوچەیەک.
یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست 964 کەوتووە رایگەیاند،ئ ەمڕۆ چوارشەممە محمد شیاع سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد تیادا بڕیار دراوە شاندێک رەوانەی هەرێم بکڕێت سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی و هاتنە پێشەوەی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەسەر هێرشەکانی تورکیا کە ئەو بابەتە کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق هەیە.
لە راگەیندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکرێت پاڵپشتی حکومەت بن، لەسەر بنەمای دەستور و یاسا داوای راگرتنی هێڕشەکان دەکەن و دەڵێن نابێت خاکی عێراق بۆ هیچ جۆرە ملمانێ و هێرشکردنە سەر وڵاتی دراوسێ بەکار بهێنرێت.