ده‌ست به دروستكردنى كرا
پڕۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە له ماوه‌ى 200 رۆژدا ته‌واو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى دروستكردنى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجە به كۆمپانیایه‌ك دراوه و به‌پێی گرێبه‌ستێكیش پێویسته كۆمپانیاكه له ماوه‌ى 200 رۆژدا ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بكات.
پاره‌ى دروستكردنى ئه‌م ده‌روازه‌یه بریتییه له یه‌ك ملیار دینار، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق دابینکراوه و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌م پارێزگایه‌ى كردووه.
کاوە شێخ عه‌لی، جێگری پارێزگار له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیاره‌وه پڕۆژه‌كه‌یان رادەستکردنی کۆمپانیای گەردین كردووه بۆ جێبەجێکردنی.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، پێویستە پڕۆژەکە لە ماوەی 200 رۆژی رۆژمێری تەواو بکرێت.
پێشتر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردبووهوە، 15 كۆمپانیا به‌شداریی وه‌رگرتنى تهندریان كردبوو، به‌ڵام هه‌شت كۆمپانیا ته‌نده‌ریان پێشكه‌شكردبوو بۆ دروستكردنى ئه‌م ده‌روازه‌یه.
نەخشەسازیی دەروازەکە پردێکی کەوانەیی پیشان دەدات، کە هاوڵاتیان دەتوانن بە پیادە بەسەریدا بڕۆن، هاوکات سەوزاییەکی زۆری لە چواردەور دروست دەکرێت و چەندان نافوورەشی تێدایە.