لە بەغدا
ژنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی سزای سێدارەی بۆ دەرچوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری خەلیفەی پێشووی رێكخراوی داعش ئەبوبەكر بەغدادی دەركرد.
دادگای تاوانەکانی کەرخ حوکمی لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی بە تاوانی کارکردن لەگەڵ “رێكخراوی تیرۆریستی داعش” و راگرتنی ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا دەرکرد.
بە پێی راگەیاندراوی دادگای تاوانەكانی كەرخ، ژنەكەی بەغدادی ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە، دوای ئەوەی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە قەزای شنگال رفێندراون.
دادگە دەڵێت، حوکمەكە دژی ژنەكەی بەغدادی، بە پێی بڕگەکانی ماددەی چوار/1 و بە پێی ماددەکانی دوو/1 و 3ی یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و دەرئەنجام بە بڕگەکانی مادەی حەوت/یەکەم لە یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 دراوە.
ژنەکەی بەغدادی کێیە؟
هەرچەندە دادگای كەرخ ناوی ئەو ژنەی ئەبوبەكر بەغدادی نەهێناوە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی پێشتر لە میدیا عێراقی و جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەو ژنەی بەغدادی ناوی ئەسما محەمەدە و لە 2019 دەستگیركردنی لە لایەن توركیاوە راگەیاندرا، هەرچەندە گومان هەیە پێشتر دەستگیر كرابێت و رانەگەیاندرابێت، دواتر سەرچاوەیەكی دادوەری لە عێراق لە 2019 بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، كە ژنەكەی بەغدادییان هێناوەتەوە عێراق و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن.
ئەبوبەکر بەغدادی
ئەبوبەكر بەغدادی، كە ناوی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم سامەراییە، پێشتر لە رێكخراوە جیهادییەكان بەرپرس بووە و دواتر لە 2013 بووە خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، كە بە “داعش” ناسراوە، لە 27.10.2019 لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە سوریا كوژرا.
لەهێرشێکی ئاسمانیدا حەوت چەکداری داعش کوژران
داعش
لە لایەن ئیتالییەكانەوە
پێداویستى پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاریی منداڵان کرا
" ناسنامەی بۆ کەسوکاری داعش دروستكردووه"
فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک به 10 ساڵ زیندانى حوكمدرا
"ئەندامی داعش بوون"
لە زیندانەکانی عێراقەوە 11 بەندکراوی فەڕەنسی داوای گەڕاندنەوە بۆ وڵاتی خۆیان دەکەن
نۆیەمین ساڵرۆژە