کەشوهەواکەی خۆڵاوییە

هەشت پارێزگا گەرماکەیان سەروو 50 پلەیە

+964

پەری ساڵح

بە گشتی هەفتەیەکی تۆزاوییە، کەشەکەشی بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە، تۆز و خۆڵیش بەردەوام دەبێت.

کەشناسی عێراقیش دەڵێت، بە گشتی ئەم دوو رۆژە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەشت پارێزگاشدا گەرما دەگاتە سەروو 50 پلە و ئاسمان هەور دەبێت، وەک کەربەلا، نەجەف، بەسرە، میسان، واست، زیقار، دیوانییە و موسەننا.

وادیارە کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی عێراق فێنکترە و بۆ سبەینیش، وەک کەشناسی باسی دەکات، کەشوهەوا گۆڕنکارییەکی ئەوتۆی تێدا نییە و تۆز و خۆڵیش ئاسمان دادەپۆشێت و گەرماکەشی بەتینتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.7.2024
کەش: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بە تۆزەوە

پلەکانی گەرما: بەگشتی  بەرزدەبێتەوە
خێرایى با: لەسەرخۆ دەبێت ( 15 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى رۆژئاوا دەبێت
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 46