بۆ سەنتەرێک لە هەولێر

ئامێرێکی پێشکەوتووی شوشتنی گورچیلە دابینکرا

964+

میدیا گۆران

ئامیرێکی پێشکەوتووی شوشتنی گورچیلە بۆ سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە سەنتەری هەولێر دابینکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێن، دوای پێداچوونەوە بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی سەنتەری شوشتنی گورچیلەی هەولێر ئەمڕۆ ئامێرێکی پێشکەوتوو دابینکرا بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە سەردانیکەران.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژانە نزیکەی 70 هاوڵاتی سەردانی سەنتەرەکە دەکەن بە مەبەستی شوشتنەوەی گورچیلەیان.

سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.

پێداویستییەكانی بەشی شووشتنەوەی گورچیلە لە نەخۆشخانە...

پێداویستییەكانی بەشی شووشتنەوەی گورچیلە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا دابین دەكرێن