رێنمایی دەرکرد

تەندروستیی راپەڕین: پزیشک لەوێ نەبوو کارمەند مافی نییە جوانکاری بۆ چارەخواز بکات

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، “کاری پێست و جوانکاری، لە تایبەتمەندی کارمەندی تەندروستی نییە، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی پزیشکی پسپۆردا نابێت کارمەند ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ”.

تەندروستیی راپەڕین، چەند بڕیارێکی تایبەت بە کاروباری کلینیکی پزیشکانی پێست و جوانکاری دەرکرد، کە رێنماییەکان پاڵپشتن بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (15696) و (1303).

تەندروستیی راپەڕین لە نووسراوەکەیدا دەڵێت، کاری کلینک لە پاش دەوامی فەرمی واتە دوای نیوەڕوان دەبێت، نابێت بەیانیان کلینک کراوە بێت، هەروەک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارمەندانەی لە کلینکی جوانکاریی پێست کار دەکەن، دەرچووی بەشە پزیشکییەکان بن و بڕوانامەکانیان پشتڕاست کرابێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە کاتی ئامادەنەبوونی پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری، لە تایبەتمەندی کارمەندی تەندروستیدا نییە ئەرکی پزیشکەکە راپەڕێنێ و کاروباری کلینک بەڕێوەببات.

نووسراوەکەی تەندروستی راپەڕین؛

+964صورة من منصة (شبكة):
تەندروستیی راپەڕین: ئەوانەی باسی دەرمانی قاچاخ دەکەن پ...

تەندروستیی راپەڕین: ئەوانەی باسی دەرمانی قاچاخ دەکەن پەیجی نەناسراون