" لەلایەن سوپای تورکیاوە کراوە"

دژەتیرۆری کوردستان لەسەر هێرشەکەی سەر شەنگال راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

964+

توانا نەقی

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگاى نێوان قەزاى شەنگال بۆ تل قەسەب، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختى بریندان، دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشەکە ئەنجامدراوە.

کەمێك پێش ئێستا دژەتیرۆری کوردستان لەسەر ئەو هێرشە راگەیەندراوێكی بڵآوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر 11:10ـی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نێوان قەزای شەنگال و تەل قەسەب بۆردومان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدا بووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەسیان بەسەختی بریندار بوون.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا 11 جار بۆردوومانی قەزای شەنگال و ناوچەکانی دەووروبەری کردووە.

بەرپرسانی کامپەکە: ئەو غەسالەیەی تەقییەوە بە پیکابێک ل...

بەرپرسانی کامپەکە: ئەو غەسالەیەی تەقییەوە بە پیکابێک لە شەنگالەوە هاتووە