ماوەکەی یەک کاتژمێرە
دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە باوەنوور دەبێت بە هەموورۆژێک
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پێباز دەڵێت، “لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ناحیەی باوەنوور دەبێت بە هەموو رۆژێک”.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک بێت کە فەرمانگەی ئاوی پێباز بڵاوی کردووەتەوە، هەموو رۆژێک و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئاو بە ماڵەکانی ناحیەی باوەنوور دەدرێت لە ئیدارەی گەرمیان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باسکراوە، “له کاتژمێر 5:00ی سەر لەبەیانی تا کاتژمێر 4:00ی پاش نيوەڕۆ، ماوەی پێدانی ئەو بڕە ئاوە دەبێت لە کاتژمێری دیاریکراودا”.
پێشتر، بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی ناحیەی پێباز (باوەنوور) دانرا، كه سوود له ئاوى رووبارى سیروان وهردهگرێت و بههۆیهوه كێشهى ئاوى خواردنهوه له سنوورى ئهم ناحیهیه نامێنێت.
بڕیارە لەماوە 150 رۆژدا پرۆژەکە تەواو ببێت کە لەسەر بودجەى وەبەرهێنانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار یەک ملیار و 133 ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە
نەوزاد حەمید، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان بۆ 964 روونى کردەوە کە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە بریتییە لە راکێشانی ھێڵی گواستنەوەی ئاو لەگەڵ دروستکردنی سەرچاوەی ئاو لەسەر رووباری سیروان و پاڵنانی لەڕێگەی شەش پەمپەوە بۆ ناو پڕۆژەکە.