هۆڵی نەشتەرگەری. فۆتۆ: تەندروستی راپەرین
نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە
لە یەک شەودا 13 نەشتەرگەری ئەنجامدرا
+964
ژێوار خدر
لە بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە، تەنیا لە یەک شەودا 13 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە، نەشتەرگەرییەکانیش لە جۆری گەورە و مامناوەند و بچووک بوون.
تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەرین بە 964ی وت، لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن و کارمەندانی نەشتەرگەری تەنیا لە یەک شەودا 13 نەشتەرگەری گەورە و مامناوەند و بچووک لە جۆری کتوپڕ و لەناکاو و سارد لە نەخۆشخانەکەیاندا ئەنجامدراون.
روونیشیکردەوە، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە حاڵەتی کتوپڕ و لەناکاویان هەیە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە، راستەوخۆ نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەگەر حاڵەتێکی زۆر پێویست نەبێت، نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی دەرەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نادرێت.
تەها محەمەد ئاماژەی بەوەدا، شەوی 5.7.2024 ئەو 13 نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە ئەنجامدراون.