دەبێت سێشەممە ئامادەبن

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەی ناونوسین بۆ وەرگرتنی ژمارەی دڵخواز دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

سبەی دووشەممە ناونوسین بۆ وەرگرتنی “ژمارەی دڵخواز”ـی ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیار بێت دەتوانێت لە سبەینێوە کۆدی مامەڵە وەربگرێت.

لەدوای وەرگرتنی کۆدی مامەڵە لە سایتی فەرمی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، دەبێت رۆژی سێشەممە خوازیاران ئامادە بن لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمەبەستی کڕینی ژمارەکە و ئەنجامدانی تیروپشک.

بۆ وەرگرتنی کۆدی مامەڵە دەبێت ئەم زانیارییانە لە رێگەی لینکێکەوە تۆمار بکەیت: ناوی سیانی، ژمارەی کارتی نیشتیمانی، ژمارەی تەلەفۆنی کەسی داواکار، ئەو پارێزگایەی لێی نیشتجێیت.

بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و وەرگرتنی کۆدی مامەڵە کلیک لەم بەسەرە بکە: .https://halabjatraffic.com/

پێشتر، عەقید ئەحمەد حەمەئەمەین، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، نرخی ئەو تابلۆیانە وەک هەر تابلۆیەکی دیکە لە دوو ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و بەشێوەی تیروپشک بۆ هاوڵاتییان دەردەچێت.

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات