سبەی ناو تۆمار بکەن

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری کۆنفرانسی وزەی خاوێن دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

لەسەر داوای ئۆفیسی هەولێری نووسينگەى پەیوەندیی ئەڵمانی بۆ بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق، لقی سلێمانیی یەکێتیی هاوردە و ناردکاران بەشداریی کۆنفرانسی وزەی خاوێن دەکەن.

کۆنفڕانسی وزەی خاوێن لە سلێمانی، زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی و AHK عێراق ئەنجامی دەدەن.

لقی سلێمانیی یەکێتیی هاوردە و ناردکاران، ئەندامانەکانی بانگهێشت کردووە، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “ئەم کۆنفرانسە تایبەتە بە بواری کارەبایی و سۆلار و وزەی خۆر، هەروەک شیکاری زانستیانە بۆ وزەی خاوێن دەکات”.

ئەو وتی، “کۆنفرانسێکی گرنگە بۆ بازرگانانی ئەو بوارە هەرکەس لەو بوارە کاردەکات، رۆژی یەکشەممە 7.7.2024 سەردانی لقی سلێمانی یەکێتیی هاوردە و ناردکاران بکات بۆ خۆتۆمارکردن”.

پێشتر، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داشکاندن لە کرێی کارەبا دەکات بۆ ئەو کەسانەی سیستمی کارەبا دەگۆڕن بۆ سۆلار.

بۆ دانانی سیستمی سۆلار پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بکرێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پێویست و گۆڕینی پێوەرەی کارەبا بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سیستمی سۆلار بکات، بە قسەی سیروان محەمەد ، لە سنووری سلێمانیدا نزیکەی 250 شوێن تۆمارکراون، کە کارەباکەیان سیستمی سۆلارە، هەندێک ماڵیش هەن سیستمەکەیان داناوە، بەڵام تۆماریان نەکردووە.

کۆمپانیاکانی بەستی سۆلار بچن بۆ کارەبای سلێمانی

کۆمپانیاکانی بەستی سۆلار بچن بۆ کارەبای سلێمانی

30 ماڵ سیستمی کارەبای سۆلاریان داناوە

30 ماڵ سیستمی کارەبای سۆلاریان داناوە