دووەمجارە لەمڕۆدا

ماوەى دەنگدانى هەڵبژاردنەکەى ئێران دوو کاتژمێرى دیکە درێژکرایەوە

964+

وریا فەتاح

بۆ جارى دووەم لەمڕۆدا، ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژادنى سەرۆکایەتى ئێران تا کاتژمێر 10:00ـى شەو درێژکرایەوە.

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی ناوەندى هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، بەهۆى بەشدارى خەڵک ماوەى دەنگدان تا کاتژمێر 10:00ـى شەو درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنى خولى دووەمى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوە دەچێت، بڕیار بوو کاتژمێر 6:00 بە کاتى تاران و 5:30 خولەک بە کاتى هەرێم سندوقەکان بەڕووى دەنگدەراندا دابخرێن، بەڵام لە جارى یەکەمدا دوو کاتژمێر درێژکرایەوە و دواتریش لە جارى دووەمدا تا کاتژمێر 10:00 بە کاتى ئێران و 9:30 خولەک بە کاتى هەرێم، درێژکرایەوە.

هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران لە خولى دووەمدایە ئەوەش دواى ئەوەى لە هەینى رابردوودا هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانى بەربەستى 50+1 تێبپەڕێنن.

ئەمڕۆ خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوە دەچێت و هەریەک لە مەسعود پزیشکیان، کاندیدى ریفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلى کاندیدى نەریتخوازەکان، کێبڕکێى یەکترى دەکەن.

بەپێی یاساى هەڵبژاردنى ئێران تا کاتژمێر 11:59 خولەکى ئەمشەو دەکرێت دەنگ بدرێت، بۆیە ئەگەرى درێژکردنەوەى ماوەى دەنگدا کراوەیە، بەڵام یاساکە رێگرى کردووە لە دواى ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە و دەنگدەران بچنە ناوەندەکانى دەنگدان.

لە خولى یەکەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران کە هەینى رابردوو بەڕێوەچوو، بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆ و ناوەندى هەڵبژاردن، سێ جار ماوەى دەنگدانیان درێژکردەوە و تا کاتژمێر 11:59 خولەک دەنگدەرانى ئێران، دەنگیاندا.

ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران تا کاتژم...

ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران تا کاتژمێر 8:00 درێژکرایەوە