تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە

گەنجێک لە بەنداوى خاسەى کەرکوک خنکا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی خاسەی کەرکوک خنکا، تیمەکانی مەلەوانى سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5.7.2024، چەند گەنجێک بەمەبەستی مەلە کردن رو دەکەنە بەنداوی خاسە لە نزیک گوندی کۆچەک و یاروەلی، یەکێک لە گەنجەکان ژێر ئاو دەکەوێت و دەخنکێت.

محەمەد عیماد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، چەند گەنجێک بۆ مەلەکردن هاتوون بۆ بەنداوەکە و یەکێک لەو گەنجانە ژێر ئاوەکە دەکەوێت و دەخنکێت.

وتیشى،” تیمەکانی مەلەوانى گەیشتونەتە بەنداوەکە، بەڵام تائێستا تەرمەکەى دەرنەهێنراوەتەوە”.

بەپێ سۆراغی 964 لەماوەی 2 مانگدا لە شاری کەرکوک بە قەزاو ناحیەکانییەوە 10حاڵەتى خنکان تۆمار کراوە.

هەر ئەمڕۆش گەشتیارێکى دانیشتووى روممادى لە کاتى مەلەکردندا لە رووبارى خابور خنکا و دواى کەمتر لە سێ کاتژمێر تەرمەکەى دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمساڵ 40 کەس لە هەرێم خنکاون

ئەمساڵ 40 کەس لە هەرێم خنکاون