دیمەنێکی ناخهەژێنە

500 ماتۆڕسوار لە هەولێر تەرمی هاوڕێکەیان بەڕێدەکەن

964+

پەری ساڵح

ماتۆڕسوارێک لەهەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، 500 ماتۆڕسواری هاوڕێی کۆبوونەوەو لە دوای تەرمەکەوەوە رۆیشتن.
رۆژی 29ی مانگی رابردوو لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر گەنجێکی ماتۆڕسوار کە لەکۆمپانیای گەیاندنی (تەڵەبات) کاردەکات، تووشی رووداوێک هات و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، گەنجەکە ناوی عەبدولسەلامەو لەدایکبووی ساڵی 2000 بوو.
چەند رۆژە تەرمەکە لە پزیشکی دادوەری هێڵدراوەتەوە بۆ تەواوبوونی رەوتی لێکۆڵینەوەو تەواوبوونی مامەڵەکانی، چونکە خەڵکی سوریایە، دوێنێ تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی بەڕێکرایەوە.
ماتۆڕسوارەکان دوێنێ پێنج شەممە لە نەخۆشخانەی رزگارییەوە شوێن ئەو ئەمبۆلانسە کەوتن هەتا سەر سنوور، زۆرینەیان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بەشوێنیەوە بوون.
عەبدوڵا مستەفا ماتۆڕسواری تەڵەباتەو هاوڕێی عەبدولسەلامە، بە 964 وت ”500 ماتۆڕسوارو پێنج ئۆتۆمبێل بەمەراسیمێک شوێن تەرمەکە کەوتین تا گەیاندمانەوە سەر سنوور’

شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا

شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا