پۆلیسی هەڵەبجە:
گەنجێك لە گوندێكی ناحیەی سیروان كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەکراوای سەر بە ناحیەی سیروان لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵی گەنجێک كوژرا.
عەقیدی بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە 964ی وت، گەنجەكە تەمەنی 19 ساڵە بەناوی (س . س. ع)، دانیشتووی گوندی بەکراوایە، سەرەتا چەقۆی لێدراوە و بریندار بووە، بەڵام بەهۆی پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا.
وتیشی، فەرمانی گرتن بۆ دوو تۆمەتبار دەرچووە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکان و ئێستا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تۆمەتباران، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە لە بنکەی پولیسی سیروان رێکخراوە.
گەنجێک لە بامەڕنێ کوژرا و هاوڕێیەکی بە کوشتنی تۆمەتبارە
کوشتن
چۆن كوژرا؟
ئیسرائیل شێوازی کوشتنی عەلی شەمخانی ئاشکرا کرد
سوپا پشتڕاستی کردەوە
عەلی محەمەد نایینی وتەبێژی سوپای پاسداران کوژرا
لە کوشتنى لاریجانى دڵنیانین
سوپاى ئیسرائیل: یەکلاییمان کردەوە و فەرماندەى "بەسیج"مان کوشت
"ژنانی کرێکار ئیستغلال دەکرێن"
لە 8ـی مارسدا رێپێوان و چەند چالاکییەک لە سلێمانی بەڕێوەچوو
تێوەگلاوە