چیتر پێویست ناکات بچنە چەمچەماڵ

تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ـەی ئامادەیی لە تەکیە ئەنجام دەدرێت

964+

عەزیز گۆپتەپەیی

بۆ خولی دووەمی تاقـیـکردنەوەکانی وزاری پۆلی 12ەی ئــامـادەیـی، خوێندکارانی ناحیەی تەکیە دەتوانن لە ناحیەکەی خۆیان بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکەن، چیتر پێویست ناکا سەردانی قەزای چەمچەماڵ بکەن، تاقیکردنەوەکانیش لەو ناوەندی خوێندنانەدا ئەنجام دەدرێن کە هۆڵی شیاوی تاقیکردنەوەیان هەیە.

عەبدوڵا حەمە بەڕێەوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئێمە هیچ لاریمان نییە لەسەرهێنانەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ ناحیەکە، ئەم خولی دووەمە چاودێریی وردی پرۆسەکە دەکەین تا هیچ گرفت و کێشەیەک دروست نەبێت و بتوانین لە سالی داهاتووشدا هەر لێرە تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێن.

وتیشی، جگە لە خوێندکارانی ناحیەی تەکیە، خوێندکارانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەکانیشی هەر لە تەکیە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن بۆ خولی دووەمی ئەمساڵی خوێندن.

ئەمە لە کاتیکدایە ساڵانی پێشتر خوێندکارانی هەردوو ناحیەی تەکیە و ئاغجەلەر وگوندەکانییان، پێوست بوو سەردانی قەزای چەمچەماڵ بکەن و لەوێ تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن، ئەوەش ببووە هۆی دروستبوونی چەندین گرفت و نارەحەتی بۆ خوێندکارانی ئەو ناوچانە.

لە 23.6.2024 زانیار خواکەرم عەلی تەمەن 22 ســــاڵ خەڵکی گوندی سەرچاوەی بازیان خــــوێنــــدکاری پـــــۆلی 12 ئـــــامـــــــادەیی لەرێگەی رۆیشتن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەســـەر شەقامی سەرەکی تەکیە – چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەست دا

لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ 55 هۆڵی تاقیکردنەوە هەن، لەو ژمارەیە 40 هۆڵیان زانستی و 13 هۆڵ وێژەیی و دوو هۆڵی پیشەی تێدایە، 3767 خوێندکار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن کە 2750 خوێندکاری زانستی و 930خوێندکاری وێژەیی و 87 خوێندکاریش پیشەیین

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رۆژانی پشوو تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ناوەستێنێ

رۆژانی پشوو تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ناوەستێنێ