لە راپەڕین

  دوو تۆمەتبار دەستگیر کران کە ماوەیەکی زۆربوو خۆیان حەشاردابوو

+964

ژێوار خدر

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە کە ماوەی یەک ساڵە خۆیان حەشارداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، ساڵی پار هاوڵاتیەك سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کردووە لە قەزای حاجیاوا و سکاڵای تۆمار کردووە، کە بڕی 50000 دۆلاری ئەمریکی لە ماڵەکەی خۆی لێ دزراوە.

لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە دوو تۆمەتبارەکە، لە رێگەی سواڵکردنەوە چونەتە ماڵی ئەو کەسەوە و دزییەکەیان ئەنجامداوە و دواتریش بەمەبەستی خۆشاردنەوە لە هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بۆ شوێنێکی نادیار.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە قەزای حاجیاوا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی شارەکانی هەولێر و سلێمانی دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

ئەو تۆمەتبارەی دزیەکەی ئەنجامداوە لە رەگەزی مێیە و لەدایکبووی ساڵی 1985ە، و تۆمەتباری دووەم لە رەگەزی نێرە و لەدایکبووی ساڵی 1990ە و هاوکاری تۆمەتباری یەکەمی کردووە.

دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری ڕاگرتنییان دراوە.

لەسەر دزینى 150 فەردە ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکر...

لەسەر دزینى 150 فەردە ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا