بۆ هەڵبژارادنی هەرێم

دەرگای دامەزراندن بۆ سەر سندوقی دەنگدان کرایەوە

964+

توانا نەقی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواکاری بۆ کارکردن وەک ستافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لقی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دامەزراندنەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر دەرفەتی پێشکەشکردنی داواکارییان نەبووە.

دەشڵێت، ماوەی پێشكەشكردن لە 4.7.2024 دەست پێدەکات و تاوەكو 23.7.2024 بەردەوام دەبێت. داواكارییەكان لە رێگەی ئەم لینکەوە پڕدەکرێتەوە، بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.

کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم توێژانە مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە:

– فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە سەربازییەکان.

– خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووان، بە مەرجێک ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردووە بڕوانەمەکەیان لە (ئامادەیی) کەمترنەبێت.

کۆمیسیۆنی عێراق کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم وەردەگرێت

کۆمیسیۆنی عێراق کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم وەردەگرێت