ئەحمەد محەمەدی شاعیر
“لە 18 ساڵییەوە زانیم ژیان هیچە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەحمەد محەمەد ئەو شاعیرە کوردەی تێکستی گۆرانییەکی کازم ساهری نوسیوە، دیوانی شیعرییەکەی بەناوی “تەمەن” بە زمانی سویدی بڵاوکردەوە و لە پلانیشیدایە تێکست بۆ هونەرمەندێکی تری جیهانی بنوسێت.
ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە، ئەمە یەکێکە لە شیعرەکان ئەحمەد محەمەد کە لەتەمەنی 18 ساڵی نوسیووەتی و کەریم کابان هونەرمەندی کۆچکردوو بە دەنگە خۆشەکەی تۆماریکردووە و تا ئەم سەردەمەش جیلی کۆن و نوێ گوێبیستی دەبن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئەحمەد محەمەدی شاعیر دەڵێت، “من هەر لەو سەردەمەوە زانیم ژیان هیچە بۆیە ئەو هۆنراوەیەم نووسی”.
ئەحمەد محەمەد باسی لەوەشکرد زۆر گرنگە دیوانە شیعرییەکان وەربگێڕدرێن بۆ زمانەکانی تری جیهان، چونکە هونەری شیعر بەس خوێندنەوە و نوسین نییە، هۆکاری زۆری گوێگرانیشی لە هەردوو جیلەکە گەڕاندەوە بۆ ئەوەی هەمیشە راستگۆوە بووە لە نوسینی شیعرەکانی.
ئەحمەد محەمەد 1967 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی لەدایکبووە، لە کۆتایی هەشتاکان شیعرەکانی بڵاوکردووەتەوە هاوکات بەشێک لە شیعرەكانی بەدەنگی خۆیو باست حەمە غەریب و د.دڵشاد مستەفا و شوان عەتوف و ناھد حسێنی لەگەڵ موزیكدا بڵاوكراوەتەوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح