سایدێکی رێگاکە دادەخرێت
یەکتربڕێکی گەورە لە تاسڵوجە دروست دەکرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە ئەمشەوەوە رێگای کەرکوک بەرەو قەزای دوکان لە ئاستی پردەکەی تاسڵوجە بەربەست دەکرێت، هۆکارەکەی دروستکردنی یەکتربڕێکی گەورەیە لەو ئاستەدا.
ئەبوبەکر تەیب سەرپەرشتیاری شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئەمشەوەوە سایدی رۆیشتن لە کەرکوکەوە بەرەو قەزای دوکان لە پردەکەی تاسڵوجە بەربەست دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی یەکتربڕێکی گەورە لەو ئاستەدا.
باسی لەوەکرد، یەکتربڕەکە چەند رێگایەک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەریەکە لە رێگای تاسڵوجە و کەرکوک و سلێمانی بە شەقامی 100 مەتریەوە دەبەستێتەوە.
ئەوەی خستەڕوو، تەنیا ئەو سایدەی لە کەرکوکەوە دێت و بەسەر پردەکەدا سەردەکەوێت بەرەو ناو تاسڵوجە و قەزای دوکان بۆ ماوەیەکی کەم بەربەست دەکرێت بەهۆی کارکردن لەو جێگایەدا.
وەک رێگای بەدیل شۆفێران بۆ گەرانەوە بۆ ناو تاسڵوجەو بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ و قەزای دوکان پێویستە یوتێرنی خوارتر بەکاربھێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی