بوو به دوو رۆژ ده‌سووتێت
ئه‌مڕۆ تیمه‌كانى لابردنی مین لە سلێمانى فریاى ئاگره‌كه‌ى ته‌وێڵه ده‌كه‌ون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوەی دوو رۆژە ئاگر له شاخى ته‌وێڵه كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ى بۆ بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌زگاى مینى هه‌رێمیش ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ مینلابه‌ره‌كانى سنوورى سلێمانى ده‌نێرنه ئه‌و شوێنه بۆ هاوكاريكردنى تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه.
ئاگره‌كه له دره‌نگانى شه‌وى سێشه‌ممه‌ى رابردوو كه‌وتووه‌ته‌وه و تائێستاش نه هۆكاره‌كه‌ى زاندراوه نه زیانه‌كانیشی و به‌م به‌یانییه‌ش ئاگره‌كه گه‌یشتووه‌ته نزیکی ماڵه‌كان و گۆڕستانى ته‌وێڵه.
پێشتر، زانیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە 964ی وتبوو، تیمەکانیان لە شوێنەکەن و هێشتا سەرقاڵی ئەوەن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە سەختە و مین و تەقەمەنیشی لێیە ناتوانرێت بە ئاسانی ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.
964 په‌یوه‌ندی به عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى هونه‌ریى ده‌زگاى مینى هه‌رێم كرد، دووپاتیكرده‌وه، كه تیمه‌كانى سنوورى سلێمانى ده‌زگاكه‌یان راسپاردووه بچنه شوێنى رووداوه‌كه.
وتیشی “تیمه‌كان به ره‌چاوكردنى پێوه‌ر و رێنماییه‌كان كار له‌و شوێنه ده‌كه‌ن، كه ئاگرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر مینێك له ژێر زه‌وى چێندرابێت به ئاسانى به ئاگر ناته‌قێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مینانه‌ى سه‌ر زه‌وى ده‌ته‌قنه‌وه.
به قسه‌ى عه‌لى میرانى، بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى له سنوورى هه‌ڵه‌بجه به گشتى بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق – ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تا ئێستا له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاروبارى مینى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ك عه‌لى میرانى ده‌ڵێت، ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌وه‌ى ماوه دابینكردنى پێداویستییه‌كانیه‌تى و ئه‌ویش وه‌ك داوایه‌ك ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.