بەم نزیکانە

باسرمە دەبێتە خاوەن ئۆڤەرپاس

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ناحیەی باسرمە دەبێتە خاوەن ئۆڤەر پاسێک و بەشێک لە گرفتی هاتۆچۆی چارسەر دەبێت، بڕیار وایە لە دوو مانگی داهاتو دەست بکرێت بە دروستکردنی ئەوب ئۆڤەر پاسە.

ئۆڤەر پاسی باسرمە لە سەر جوتسایدی شەقڵاوە – قەندیل دروست دەکرێت، بە دیاری کراوی دەکەوێتە بەرامبەر بینای ناحیەی شارەکە.

پرۆژەکە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەرچووە تەنیا ئەوە ماوە بەڵێندەر وەریبگرێت، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، یەکێکە لە پرۆژ گرنگەکان بۆ خەڵکی باسرمە.

رەزا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە بە 964ـی وت، ماوەیەکی زۆرە کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئۆڤەر پاسە، لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەردا پرۆژەکە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاو کرایەوە بۆ ئەوەی بەلێندەران پرۆژەکە وەربگرن، هەر لەگەل وەرگرتنی پرۆژەکەش لە لایەن بەلێندەر راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

وتیشی، دروستکردنی ئەو ئۆڤەرپاسە یەکێک بووە لە داواکارییەکانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە و بە دروستکردنی هەم رووداوەکانی هاتوچۆ کەم دەکەن و هەمیش کار ئاسانی دەبێت بۆ هاوڵاتیان.

964 دەزانێت، ئەو شوێنەی دەکرێت بە ئۆڤەر پاس شۆفێران پێشتر سەرپێچیان لێ دەکرد، ئەگەر سەرپێچیشیان نەکردبا دەبوایە رێگایەکی دوور ببڕن بۆ پێچکردنەوە و چونەوە باسرمە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بنکە تەندروستییه‌كه‌ی ناحیه‌ى باسرمە دەکرێتە 24 کاتژ...

بنکە تەندروستییه‌كه‌ی ناحیه‌ى باسرمە دەکرێتە 24 کاتژمێری