مانگانە 1000 روپیە وەردەگرن و سێ ژەمى نانخواردنیان بێ بەرامبەرە

60 خوێندکارى پەیمانگەى ئەزهەرى هەولێر لە میسر دەخوێنن

964+

وریا فەتاح

16 ساڵە پەیمانگەى ئەزهەر لە هەولێر کراوەتەوە و ئێستا 60 خوێندکاریان لە زانکۆى ئەزهەرى میسرى دەخوێنن و تێچووى خوێندن و خواردنیشیان لەسەر زانکۆکەیە.

پەیمانگەى ئەزهەر لە هەولێر لقێکە لە پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى ئەزهەرى میسر، لە 2008 کراوەتەوە و لە ئیستادا 60 خوێندکارى ئەو پەیمانگەیە لە زانکۆى ئەزهەر درێژە بە خوێندنى بەکالریۆس و ماستەر دەدەن

بەختیار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەرى پەیمانگەى ئەزهەر لە هەولێر بە 964ـى وت،”پەیمانگەکەمان لە 2008 کراوەتەوە و لە پۆلى 1ـى بنەڕەتى تا پۆلى 12ـى بنەڕەتیمان هەیە، لە دواى پۆلى شەشى سەرەتایى قوتابیان وەردەگرین و ئێستا 300 بۆ 350 قوتابیمان هەیە”.

روونیىشى کردەوە، دواى ئەوەى قوتابیان شەش ساڵ لەگەڵ ئێمە دەبن، پۆلى 12 تەواو دەکەن و دواتر دەتوانن بەبێ لە بەرچاوگرتنى نمرە کە نابێت کۆى نمرە لە 50 کەمتربێت، بچن لە زانکۆى ئەزهەرى میسر درێژە بە خوێندنى باڵا (بەکابریۆس، ماستەر، دکتۆرا) بدەن، ئەوەشى نەیەوێت بچێتە میسر دەتوانێت لە کۆلێژى شەریعە لە زانکۆکانى هەرێم درێژە بە خوێندن بدات.

“زانکۆى ئەزهەر تێچووى تکتى فڕۆکە و خوێندنى هەر خوێندکارێک دەگرێتە ئەستۆ کە بچێت لەوێ بخوێنێت و 24 بەشى زانکۆکەش لەبەردەمیدا کراوەیە کە کامیان هەڵدەبژێرێت”، بەختیار حەمە ساڵح واى وت.

رۆژانە لە زانکۆى ئەزهەر و بەشە ناوخۆییەکانیان سێ ژەم خۆراکیان پێ دەدرێت و موچەى مانگانەى 1000 روپییەش وەردەگرن و حکومەتى هەرێمیش بڕە موچەیەکیان بۆ دەبڕێتەوە ساڵانە بۆ ماوەى نۆ مانگ

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى پەیمانگەکە ئاشکراى دەکات، ئێستا 60 خویندکاریان لە زانکۆى ئەزهەر لە بەشە جیاوازەکان دەخوێنن و 15 خوێندکاریان لە قۆناغى ماستەردان و 44 خوێندکارى دیکەش خوێندنى زانکۆکەیان تەواو کردووە و گەڕاونەتەوە.

ئەوقاف نیازی وایە بانگبێژەکانی هەرێمی کوردستان دەنگ خ...

ئەوقاف نیازی وایە بانگبێژەکانی هەرێمی کوردستان دەنگ خۆشتر بکات