لەژێر سفرەوەیە

بەم گەرمایە مەگەر هەر ئەم گۆمەی کوردستان دڵ بکاتەوە

964+

ژوورى هەواڵ

لە هەولێرو باقی شارەکانی تر پلەی گەرما لە سەرووى 40 پلەی سەدییەوەن، بەڵام لە گۆمی بێکۆدیان سەرمایەکە زەحمەتە خۆت بۆ بگیرێت.

نادر رۆستایی بۆ 12 ساڵ وتەبێژی گەشتوگوزار بوو، ئێستاش چالاکێکی دیاری ئەو بوارەیەو زوو زوو لە فەیسبووکەکەی بابەت بڵاو دەکاتەوە کورد وتەنی چاکی لێ دەزانێت، پۆستێکی تازەی کردووەو چەند وێنەیەکی گۆمی بێکۆدیانی داناوە کە یەک پارچە سەهۆڵ تەنیویەتی، لەسەری نوسیوە ”لە مانگی تەموز لەم گۆمەی كوردستان پلەكانی گەرما لە ژێر سفرن و ئاو بەستویەتی”.

گۆمی بێکۆدیان دەکەوێتە سنوری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە سەر چیای حەساری سەکران دەکەوێتە نێوان هەردوو لوتکەی پڕخێڵەندو قەرەد، ( 3150 )مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزەو بەدرێژای ساڵ بەفری لێدەمێنیتەوە، خەڵکێکی زۆر گەشتی بۆ دەکەن

پڕژێ نازانێ هاوین و زستان چیه‌

پڕژێ نازانێ هاوین و زستان چیه‌