بابەتی سووتانی بازاڕەكانی كوردستان

هێزەكانی 70: چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراقین

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

هێزەكانی یەكەی 70ی پێشمەرگەی كوردستان روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەوەی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بازاڕەكانی كوردستانیان سووتاندووە، هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەن.
هێزەكە لە روونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ دووشەممە 1.7.2024 دەڵێن. “‎بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک، دوور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە، کە لە هەولێری خۆشەویست، دهۆکی دەلال و کەرکوکی قودسی کوردستان روویانداوە”.

هەروەها دەڵێن، “‎جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە كە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغدا بە مەرامی تایبەت و وەك تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەكانمان و سنووری سلێمانی دەكات، بەڕێز وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە روونی ئاماژەی بە زانیارییەكاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت”.

“‎لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕە پارەیەکدا “تەجنید” کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لە ژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکی ترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبووە”، لە راگەیاندراوەكەی هێزەكانی 70دا واهاتووە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، “چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەكەین، تا راست و دروستی دوور لە مەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رای گشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرا بکەن  كە هەر كەس و لایەنێك لە پشت سووتاندنی بازاڕەكانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.

ئەمڕۆ لە بەغدا هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێمی کوردستان، لە بارەى ئاشکراکردنى ئەو کەسانەى لە پشت سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوکەوە، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیى هاوبەشیان ئەنجام دا و جەختکرایەوە کە بکەرانى ئەو ئاگرانە، گرووپێکى سەر بە پەکەکەن.
هەروەها نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاماژەیان بەوە دا، یەكێك لەو كەسانەی دەستگیركراوە سەر بە هێزەكانی 70یە و یەكێكی دیكەشیان سەر بە دژەتیرۆری سلێمانییە.

گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکی دەڵێن

گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکی دەڵێن "ئێمە لەنگەی هەولێرمان سووتاند"

تۆمەتبارانى سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر دهۆک و کەرکوک...

تۆمەتبارانى سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر دهۆک و کەرکوک ئاشکرا کران

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە ک...

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە کێن؟