هایمان هۆمەر

“ تا خۆت دروست نەکەیت ناتوانیت بچیتە هۆلیودەوە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هایمان هۆمەر لە پایتەختی قەڵا و منارەوە بۆ هۆڵیود و عیسای و مەسیحییەکان، پلانیشی هەیە لە داهاتوودا رۆڵی کارئەکتەرێکی گەورەی کوردستان ببینێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بوون بە پاڵەوانی هۆڵیود ئاسان نییە و رێگەکەی سەختە.

هایمان هۆمەر  یەکەم کوردە کە رۆڵی عیسای پێغەمبەری مەسیحییەکان بینیوە لە فیلمێکی هۆلیودا هاوکات لە فیلمی عەماندا کە فیلمێکی جەنگی ئەمریکیە رۆڵی پزیشکێکی شەرەنگێز هەبووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “رێگاکەم ئاسان نەبوو، پێش بەرهەمهێنانی فیلم و نواندنم لە فیلمەکاندا، بە کاری مۆدێلینگ دەستم پێکرد لە کلیپ و رێکلامەکاندا، لە ئێستاشدا پرۆژەیەکی گەورەی سینەماییم بەدەستەوەیە و  لەسەر ئاستێکی جیهانی دەربارەی کەسایەتیەکی ناسراوی کوردستان”

بەپێی ماڵپەری سینەمایی جیهانی ئای ئێم دی پرۆژەی داهاتووی هەیمان فیلمێکی هۆڵیود
دەربارەی داستان و چیرۆکی کاوەی ئاسنگەرە.

هەیمان هۆمەر لە خێزانێکێکی شاری هەولێرە و لە تەمەنی 10 ساڵییەوە باوکی لەدەستداوە و لەگەڵ دایکی و خوشک و براکانی ژیاوە، دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی سەڵاحەدین و  لە ساڵی 2017 چووەتە ئەمریکا .

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

ئەو فیلمەی سینەمای هۆڵیودی گۆڕی

ئەو فیلمەی سینەمای هۆڵیودی گۆڕی