لە دهۆک

 نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە 15 هەزار دینارى تێپەڕاند

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لە مانگى رابردوودا، مۆلیدە ئەهلییەکانى دهۆک 350 کاتژمێر کاریان کردووە و هەر ئەمپێرێکیش لە نرخى کارەباى مۆلیدە سەروو 15 هەزار دینار بۆ هاوڵاتیان هاتووەتەوە.

هەکار هروری، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، بۆ مانگى شەش بڕى 15 هەزار و 250 دینارى عێراقى بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە دهۆک دیاریکراوە.

ئاشکراشى کرد، مۆلیدەکان لەو مانگەدا 350 کاتژمێر کاریان کردووە و کارەبایان بە هاوڵاتیانداوە،

“لیژنەیەکى تایبەتى قایمقامییەتى دهۆک، سەردانى کۆڵانەکان دەکەن و چاودێرى هێزى ڤۆڵتییەى کارەباى مۆلیدەکان دەکەن، هەر مۆلیدەیەک ڤۆڵتییەکەى مەم کردبێتەوە لە نرخى ئەمپێرى کارەباکەى دەشکێنرێت”، هەکار هرورى واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى پێنج دیاریکرا

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى پێنج دیاریکرا