39 ملیۆن عێراقى خاوەنى ئەو کارتەن

لەمەودوا بە رەنگاورەنگ کارتى نیشتمانى وەردەگرن

964+

وریا فەتاح

چاپى نوێى کارتى نیشتمانى رەنگاورەنگ دەبێت، لەمەودوا کارتە نیشتمانییەکانتان بە رەنگاوڕەنگ و تایبەتمەندى پێشکەوتوو وەردەگرن، تا ئەمڕۆش 39 ملیۆن عێراقى کارتەکەیان دەرهێناوە.

ئەمرۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر شەمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق، کارگەى دروستکردنى چاپى رەنگاورەنگى کارتى نیشتمانى کردەوە کە کۆمپانیایەکى ئەڵمانى سەرپەرشتى دروستکردنى کردووە.

لە لێدونێکدا، عەبدولئەمیر شەمەرى رایگەیاند: چاپى نوێ پێویستی راستەقینەی کارتی نیشتمانی بە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانەوە دابین دەکات کە ناتوانرێت ساختە بکرێت.

ئاشکراشى کرد، ئەو هاوڵاتیانەى کە کارتیان دەرنەکردووە لەمەودوا کارتى رەنگاوڕەنگ وەردەگرنەوە، هەرچەندە کارتى نیشتمانى رەنگنەکراو بەردەوامە.

جەختیشى کردەوە بە رێنمایى سەرۆک وەزیران، کارتى نیشتمانى بەڵگەنامەى سەرەکى هاوڵاتیانى عێراقە و دەبێت پشتى پێ ببەسترێت لە هەموو مامەڵەکاندا.

تا ئەمڕۆ 39 ملیۆن کارتى نیشتمانى دراوە بە هاوڵاتیانى عێراق لەسەر چاپە کۆنەکە

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى کارتى نیشتمانیان دەرنەهێ...

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى کارتى نیشتمانیان دەرنەهێناوە