ده‌یه‌وێت داتا‌و زانیاری كۆبكاته‌وه
دواى 10 ساڵ رێكخراوێكی نه‌رویجی داواى مۆڵه‌ت له ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای گشتی کاروباری مین ده‌ڵێت، رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری گه‌لی نه‌رویجیكه به NPA ناسراوه، داواى كردووه مۆڵه‌تى پێبده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و زانیاری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پاكسازى مین له هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30.6.2024 چیموێموێ تێمبۆ به‌رپرسی رێكخراوه‌كه له عێراق سه‌ردانى ده‌زگاى مینى هه‌رێمى كردووه ئه‌و داواكارییه‌ى ئاڕاسته كردوون.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى هونه‌رى ده‌زگاى مین به 964ـى وت، رێكخراوه‌كه داواى كردووه دووباره مۆڵه‌ت وه‌ربگرنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی كاركردن له بواری به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “ماوه‌ى 10 ساڵه ئه‌م رێكخراوه كاره‌كانى له هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه و رووى له ناوچه‌كانى عێراق كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق كارده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكارییه‌یان پڕۆپۆزه‌لێكیشیان ئاماده‌كردووه بۆ وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان كه هاوكاری ده‌زگای مینى هه‌رێم بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، راسته‌وخۆ ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر مۆڵه‌تپێدانه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه ده‌رنه‌بڕیوه چونكه ده‌ڵێت “له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی ده‌زگای مین و به‌پێی پێویست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زگاش ده‌بێت”.