رەوشی كەشوهەوا

ئەمڕۆش گەرمایەكەی بەتینە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ شەممە 29.6.2024 كەشوهەوای زۆربەی شار و ئیدارە سەربەخۆكان گەرمە و پلەكانی گەرما بەرزن، هەروەها خێرایی با مامناوەندە.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:

کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبونی تۆزێکی سووک هەیە.
خێرایى با: مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با: باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین: ( 8 – 10) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 42
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46