لە بەغدا

ئەمڕۆ کۆڕبەندی کولتووریی عەرەبی – کوردی بەڕێوەدەچێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغدا کۆڕبەندی کولتووریی عەرەبی – کوردی بە چاودێریی سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولـلەتیف رەشید بەڕێوەبچێت.

شەوی رابردوو لە بەغدا چەند وێنەیەكی گەورەی سەرۆك كۆمار لە شاشە ئەلیكترۆنییەكان چەند شوێنێكی بەرچاو نمایش كرا و ئاماژەی ئەوەی تێدا پێشاندرا سەرۆك كۆمار چاودێری كۆڕبەندەكەیە، كە لە ژێر ناونیشانی “بۆ سبەیەكی گەشتر” بەڕێوەدەچێت.

هاوكات نووسینگەی سەرۆک کۆمار راگەیاندراوێكی كورتی لەم بارەیەوە بڵاوكردەوە، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە و ئاماژەی بەوە داوە کۆڕبەندی رۆشنبیریی عەرەبی – کوردی لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری عەرەبی – کوردییەوە بە پاڵپشتی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، بەڵام هیچ وردەكارییەكی دیكەی تێدا باس نەكراوە.

ئەمڕۆ کۆڕبەندی کولتووریی عەرەبی – کوردی بەڕێوەدەچێت

یەکەم کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە لە هەولێر بەڕێوەدەچ...

یەکەم کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت