بێبەرامبەرە
لە بازیان خولی فێربوونی دانان و چاککردنی سپلیت بۆ گەنجان دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە ناوەندی قەزای بازیان خولێکی فێربوونی دانان و چاککردنی سپلیت بۆ گەنجان دەکرێتەوە و سەرپەرشتیارەکەی دەڵێت، بێبەرامبەر دەبێت و هاوکاریی یەکەمەکان دەکەن ببنە خاوەن پیشەکە.
خولەکە لە لایەن رێکخراوی داریکەلی و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان دەکرێتەوە و لە کۆتاییدا بەشداربووان بڕوانامە وەردەگرن.
ئەحمەد کەمال، سەرپەرشتیاری خولەکانی رێکخراوەکە بە 964ـی راگەیاند، گەنجانی سەرجەم شارۆچکە و گوندەکانی قەزای بازیان دەتوانن تێیدا بەشدار بن.
وتیشی، “سەرجەم پێداویستییەکانی خولەکە بۆ فێرخواز ئامادە کراون. لە کتێبخانەی گشتیی بازیان دەوترێتەوە و یەکەمی خولەکە هاوکاری دەکرێت بۆ دانانی شوێن و دوکانی تایبەت بە خۆی”.
وا بڕیارە ناونووسین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و دواتر خولەکە دەستپێدەکات.
“ئێمە بەردەوام خولی جۆراوجۆری پیشەیی بێبەرامبەر بۆ گەنجانی سنووری بازیان دەکەینەوە و مەبەستمانە گەنجان ببنە خاوەن پیشە و کاری خۆیان”، ئەحمەد کەمال وای وت.