باسی موچەی هێزەئەمنییەکانیش کراوە

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد لیستی موچەی مانگی شەش بنێرێت بۆ بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووەوە و وەزارەتی دارایی راسپارد پەلە بکەن لە ناردنی لیستی موچەی مانگی حوزەیران بۆ بەغدا ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێم بۆ ئەژمێری وەزارەتی دارایی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرجەم وەزارەتەکانیش راسپێردران بەردەوام بن لەسەر ناردنی لیستی موچەی موچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی داھات و خەرجی و میلاکی ھەرێم لەکاتی خۆیدا.

ھاوکات سەبارەت بە پێشنیازی داشکاندنی رێژەی 20٪ـی پارەی کارەبای ھاووڵاتییان، بڕیاردرا تا 31ی تەمموز رێژەی داشکاندن بەردەوام دەبێت
لە کۆتاییدا سەبارەت بەدیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن، ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، بە زۆرینەی دەنگ پێشوازیان لەو فەرمانە ھەرێمییە کردووە.

“سەبارەت بە موچەی مانگی پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنیەکانیش، داواکرا کە وەزارەتی دارایی عێراق، بە زووترین کات مووچەکانیان خەرج بکات”، ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.

موچەی خانەنشینی زیاد دەکات

موچەی خانەنشینی زیاد دەکات