خێرخوازان نەخۆشخانەی کەلار بەڕێوەدەبەن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار پێداویستی پزیشکی و دەرمان نەماوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، خێرخوازان هاوکارییان دەکەن.
دکتۆر حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە تۆڕی 964ی راگەیاند، رەوشی نەخۆشخانەکە زۆر خراپە “هەر ئەوە ماوە بڵێین نەخۆشخانەکان دادەخەین چونکە دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شارەکە دەستناکەوێت.”
زیاتری وت، ئەرکی وەزارەتی تەندروستییە پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات، بەڵام بە بیانووی نەبونی پارە ماوەی چەند مانگێکە هیچیان بۆ نەنێردراوە.
“رەوشەکە لەوپەڕی خاپیدایە، پێداویستی بەشی تاقیگە و زۆربەی جۆرەکانی دەرمان نەماوە، هەر ئەوە ماوە بڵێین نەخۆشخانەکان دەدەخەین،” د. حارس محەمەد وای وت.
جگە لە پێداویستی پزیشکی و دەرمان، خواردنیش بۆ پزیشک و کارمەندانی ئێشکگری نەخۆشخانەی گشتی کەلار دابین ناکرێت و بەشێک لەم پێداویستییانە خێرخواز دابینیان دەکات.