گۆماوه‌كانیان تێكدا
له به‌رده‌ڕه‌ش ئاودانى برنج بە ئاوه‌ڕۆی پیس قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی بەردەڕەش قه‌ده‌غه‌كردنى ئاودانى برنجى به ئاوى ئاوه‌ڕۆ راگه‌یاند و دووپاتیشیده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكات توندترین سزاى ده‌ده‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ى قایمقام دواى ئه‌وه هات كه 36 دۆنم زه‌وى چێندراو به برنج له‌رێگه‌ى گۆماوێكه‌وه ئاوده‌درا كه ئاوه‌كه، ئاوى پیسی ئاوه‌ڕۆكان بوو.
بۆتان شه‌مسه‌ددین، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و رووبه‌ره برنجه داچێندراوه سێ كه‌س خاوه‌ندارێتیان ده‌كرد و گۆماوه‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه لێ تێكدرا.
لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت له نوێنه‌رانى ئاسایش، پۆلیس، شاره‌وانى، كشتوكاڵ و قایمقامییه‌ت پێكهاتوون و له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش چاودێری وردى ئه‌و زه‌ویانه ده‌كه‌ن كه به برنج چێندراون.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه جگه له تێكدانى گۆماوه‌كانیان، به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕده‌كرێته‌وه كه دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره ببێته ده‌درێنه دادگا و توندترین سزا ده‌درێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پاریش حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه له سنوورى قه‌زاكه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام دواى لێپرسینه‌وه كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى، هیچ حاڵه‌تێكی دیكه رووینه‌دایه‌وه.
قایمقامییه‌تى به‌رده‌ڕه‌ش داواش له هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى كردووه له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و حاڵه‌ته‌یان بینى ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كاینان و ده‌شڵێت “هەر حەفارەیه‌کیش کاریان بۆ بکات بۆ دروستكردنى گۆماوه‌كان، دەستبەسەر دەکرێت”.