دووەم حاڵەتە

حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

وەزارەتى تەندروستى هەرێم، تۆمارکردنى حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى پشتڕاست دەکاتەوە.

دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە 964ـى وت،”حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربون لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و ئێستا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدا”.

باسی لەوەشکرد، توشبوو پیشەی ئاژەڵدارییە و تەمەنی 33 ساڵە.

لە هەرێمی کوردستاندا ئەمساڵ چوار حاڵەتی تای خوێنبەربون هەبووە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

كۆیه‌ له‌ تاى خوێبه‌ربوون پاكه‌ و نایه‌وێت وه‌ك پار...

كۆیه‌ له‌ تاى خوێبه‌ربوون پاكه‌ و نایه‌وێت وه‌ك پارساڵى لێبێت