بەڵێنی کارەبای سلێمانییە

کەمی کارەبای سەر پڕۆژەکانی ئاو چارەسەر دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

شاندێکی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەردانی کارەبای سلێمانیان کرد، بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتووە کەمی کارەبای نیشتمانیی سەر پڕۆژەکانی ئاوی ماڵان چارەسەربکرێ.

کەمی کارەبا کاریگەری هەبووە لەسەر درەنگ پێدان و کەمبوونەوەی ئاوی ماڵان، بە گوێرەی قسەی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بێت لە زۆربەی ناوچەکان ئەو گرفتەیان هەیە.

ئەندازیار، شیروان جەمال بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ی وت، “لە سەردانەکەدا گفوگۆیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای سەر پرۆژەکانی ئاو کردووە، کە لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیان بوونی هەیە بە تایبەت، لە دوکان، بنگرد، ئاغجەلەر و چوارتا”.

بە قسەی ئەو، “بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بەڵێنی چارەسەر کردنی گرفتەکەی پێ داون، بە زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە پڕۆژەکانی ئاو بە گوێرەی میکانزمێکی هاوبەش”.

ئاوی سلێمانی: لە وەرزی گەرمادا ئاو بەفیڕۆ مەدەن

ئاوی سلێمانی: لە وەرزی گەرمادا ئاو بەفیڕۆ مەدەن