پێشتر داخڵیان نەدەکردن

لەمەودوا نەخۆشخانەکانی کەرکوک پێشوازی لە نەخۆشانی خورماتوو دەکەن

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بە بڕیاری نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سەڵاحەدین، لەمەودوا نەخۆشخانەکانی کەرکوک لە پێشوازی نەخۆشەکانی دوزخورماتوو دەبن.

پارێزگای سەڵاحەدین رێگەکەی دوو هێندەی پارێزگای کەرکوک دوورە بۆ هاوڵاتیانی خورماتوو، نەخۆش ناتوانێت رەوانەی ئەو پارێزگایە بکرێت بۆ چارەسەر، جگە لە دووری رێگاکە لە ھەمان کاتدا رێگاکەش مەترسیدارە و ماوەماوە جموجۆڵی چەکداری لەو سنوورەدا بەدی دەکرێت، ئەمەش ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە.

ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ی وت، “رەزامەندیان وەرگرت بەوەی لەمەودوا نەخۆشەکانی خورماتوو لە بری گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک، چونکە لە ماوەکانی رابردوودا هیچ نەخۆشێکی قەزای خورماتوو لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک وەرنەدەگیران و چارەسەریان بۆ نەدەکرا، بە بیانووی ئەوەی قەزاکە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە و دەبێت ببرێنە ئەوێ.

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار م...

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن

وتیشی، رۆژانە بەھۆی زۆریی حاڵەتەکانی لەناکاو یان رووداوەکانی هاتوچۆوە، نەخۆشیان بە ئەمبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک دەکرد، بەڵام لەوێ ئاستەنگی داخڵبوونیان بۆ دەهاتە پێش و زۆرجار بە زەحمەت رێگەیان بە داخڵبوونی نەخۆش دەدا، بەڵام تۆانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت.

قەزای دوزخورماتوو لە رووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، بەڵام دووریی خورماتوو بۆ سەڵاحەدین  150 کیلۆمەتر دەبێت، ھەروەھا دووریی قەزای خورماتوو بۆ پارێزگای کەرکوک 75 کیلۆمەترە.

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی خورماتوو بەرزبووەوە

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی خورماتوو بەرزبووەوە