مەرج و رێنماییەكان بزانە

ئەگەر دەتەوێت ببیتە راگری كۆلیژ سی ڤی بنێرە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو كۆلیژی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر پێویستیان بە راگر هەیە، بۆ ئەمەش ئەوانەی خوازیاری ئەو پۆستانەن دەتوانن سی ڤی پێشكەش بكەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا دوو پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدینی هەولێر رادەگەیەنێت.
وەزارەتەكە دەڵێت هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان بریتیین لە:
1- راگرى کۆلیژی پەروەردەی مەخمور
2- راگرى کۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابووری
وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەكانیشی بەم شێوەیە دیاریكردووە:
1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت
2-  نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت
3- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت

خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر كەسێك داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

هەروەها باسی ئەوەش كراوە،  زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتمانى، یاخود ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى رۆژی 4.7.2024 دەبێت.

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، پێویستە پوختەى راژەى پێشكەشكاری ئەو دوو پۆستە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پەسند کرابێت.

بۆ ناردنی سی ڤی و مەرجەكانی باسكراوە، ئەم لینكە دانراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدەین